
ئاسۆ جه‌بار نوسه‌رو رۆشنبیر له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی ماڵێك بۆ ئه‌ده‌ب باسی له‌وه‌كرد كه‌سێ كتێبی نوێی له‌به‌رده‌ستدایه، یه‌كه‌میان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له‌سه‌ر شیعر به‌ناوی (مۆدێرنه‌و حیكایه‌ت) كه له‌قه‌باره‌ی ۳۸۰ لاپه‌ڕه‌دا

هه‌فته‌ی رابردوو له‌رێوره‌سمێكی گه‌وره‌دا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ره‌خنه‌گران و نوسه‌رانی ئازاد كه پێكهاتبوو له‌چه‌ندین به‌ش و بڕگه‌ی جیاجیا دابه‌شكران.
له‌به‌شی ڕێزگرتن له‌كارو به‌رهه‌می ناودارێكی ئێرانی ئه‌مساڵ(عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان) چیرۆكنوس و ره‌خنه‌گری گه‌وره‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستنیشانكرا وه‌ك ته‌نها كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ناوبراو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه عه‌لی ئه‌شره‌ف له‌خراپترین هه‌ل و مه‌رجی ته‌ندروستیداو له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كان له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكاندایه، به‌ڵام به‌غیابی خه‌ڵاتی رێزگرتن له‌گه‌وره‌ترین چیرۆكنوسی ئێران به‌خشرایه عه‌لی ئه‌سره‌ف.
باس لێوە کردن و قوڵبوونەوە لەشیعرەکانى عەبدوڵا پەشێوى شاعیردا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە پەشێوى شاعیر خاوەنى پەیامێکى بەهێزى ڕەخنەگرانەى ڕاستیە ،کە خۆى هەمیشە لەکۆڕەکاندا دەرى بڕیوون منیش وەکو شەیداى شیعرەکانى پەشێوى شاعیر بەباشم زانى کەمێک لەسەر ئەو پەیامە ڕاستگۆیانە بڕۆم کە پەشێو لەشیعرەکانیدا دەری بڕوون بەرامبەر دەسەڵاتى کوردى ،هەروەها بەبەردەوامى ڕەخنەکانى ئاراستەى ماڵى کوردى دەکات بۆ خۆ ڕێکخستنەوە بەرامبەر بەهەموو ئەو کارەساتانەى کە لەساڵانى ڕابردوودا لە گەلە چەوساوەکەمان کەوتووە بۆیە لەم دەقە شیعریەدا خوێندنەوەیەک بۆشیعرى (سێ کورتە پامفلێت)ى پەشێو دەکەین، ،بۆئەوەى خوێندنەوەیەکى باشى بۆ بکەین خاڵەدیارەکانى ناو ئەم دەقە ئاشکرابکەین وە هەرچەندە کارێکى ئاسان نیە، بەڵام بەپێى خوێندنەوەى شیعرەکانى و بەپێى توانا هەوڵدەدەین چەمکى ئەم کورتە شیعرەى پەشێو دیارى بەکەن، لەڕووى ڕەخنەى بنیاد نەررییەوە کە بەرامبەر بە دەسەڵاتى کوردى هەیەتى لەشعیرەکەشدا گوزارشتى لێوە کردووە
ڕۆمان هەرگیز ڕۆڵى گرنگى خۆى لە دەست نادات لەناو ڕەگەزە ئەدەبیە کانى تردا بە پێچەوانەى ئەو دەنگانەى کە دەیانویست مەرگى ڕۆمان ڕابگەیەنن .چونکە ئەو سیحر‌و هونەر سازیەى لەناو ڕۆماندا بوارى هەیە لەژانرە کانى تر‌ى ئەدەبدا کەم وێنەیە ،ئەوە تەنها ڕۆمانە تواناى شێوە ڕیژکردنى ئاڵۆزیەکانى ژیانى هەیەو کار لە سەر ئەو شتانە دەکات هەمیشە هونەر دۆزینەوەو داهێنانى تازەى تیا کردوون .گەر ڕۆمانى کوردى کەتائەمڕۆش بە دەرنەچونى لە قۆناخە سەرەتاییە کانىخۆى ناو دێر دەکرێت ئەوا هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕیًََت کەدەقى جوان و سەرکەوتوو مان هەیە و دەکرَیت بەسیحرى داهێنان و جوانى و چێژى وا‌بکات لە خوێنەر نا چارى خوێندنەوەو لە سەر وەستانى بێت. ڕۆمانى ((باڵندەکانى دەمبا )) ى عەتاى نەهایى یە کێکە لەو دەقانەى کە خوێندنەوەو تەفسیرى جیا جیا هێندەى تر ئاسۆکانى مانا‌و دەلالەتەکانى فراوانتر دەکات
له‌گه‌ڵ رێزدا
ڕۆمانی (ئاناکارنینا) ی تۆلۆستۆی پایه‌یه‌کی به‌رزو گرنگی له که‌له‌پووری ڕۆمانی کلاسیکیی ڕووسیدا هه‌یه، له چنینه‌که‌یدا ڕه‌گه‌زه‌کانی ڕۆمانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی پێکه‌وه گرێ داوه، له‌م ڕووه‌وه وته‌کانی ڕه‌خنه‌گرو مامۆستای ئه‌ده‌بی ڕووسیی به‌ناوبانگ خرابتشنکۆ به نموونه دێنینه‌وه، که ده‌ڵێت : ( سروشتی جوانی ئاناکارنینا له‌وه دایه، که ڕۆمانه‌که کۆمه‌ڵێ ڕه‌گه‌زی دیاری ئه‌وتۆی هه‌یه، که وایکردووه چه‌ند شێوه‌یه‌کی تازه له به‌رهه‌می ڕۆماندا بهێنێته‌وه کایه. به‌ر له هه‌موو شتێک ڕه‌گه‌زه‌کانی (ده‌ستنیشانکردنی ڕۆمانی خێزانداری) تیا به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌وه (ئاناکارنینا) ته‌نها ڕۆمانێکی خێزانداری نییه، به‌ڵکو له هه‌مانکاتدا ڕۆمانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونییه، نووسه‌ر چیرۆکی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی زۆر چاکی به وێنه‌کێشانی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئاڵۆزه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست کردووه).
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی له‌فارسییه‌وه سامان كه‌ریم
پێشه‌كی
شیعر له‌مێژوودا، وه‌كو چرایه‌ك بووه كه‌له‌تاریكیدا بۆیارمه‌تی خه‌ڵكان، له‌لایه‌ن شاعیرانه‌وه داگیرساوه‌و له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه بێت كه‌شاعیره‌كان به‌ڕێبه‌ریش ناوده‌برێن، چونكه شیعر به‌شی تایبه‌تی هه‌یه له‌ڕێنمونی كردنی خه‌ڵكدا.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێت كه هونه‌رێك به‌نه‌مری له‌نێو خه‌ڵكدا ده‌مێنێته‌وه كه خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌ی به‌هێزو توند بێت
هەموو گەنجە بەهرەمەندەکانى شارى کەلارو دەوروبەرى ئاگاداردەکەینەوە کە
لەم ماوەیەدا وەرزێکى رۆشنبیرىء ئەدەبى بەناوى (وەرزى رۆشنبیرى بەهرە) سازدەکات بۆ هەرسێ بوراى (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوەو رەخنەى ئەدەبى).
لەبەرئەوە هەرکەس بەرهەم و دەقى لەو بوارانەدا هەیە بائاگادارمان بکاتەوەو خۆى ناونوس بکات:
کاتى ناونوسین: تاوەکو 15-12-2007
بۆزانیارى زیاتر دەتوانن پەیوەندى بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
07703555425
07703684563
ناونوسین لەم جێگایانە دەبێت
کتێبخانەى دیموکراسى، کەلار، بازاڕى کوێًستان
بەشى بەڕێوەبەرى سەنتەرى چالاکى گەنجانى کەلار
تێبینى بەهرەمەند یان بەشداربوو باکاتى ناونوسین دەقەکەى دابنێت بۆکارى ئامادەکردن و هەڵسەنگاندن.


