چیرۆك
سامان كه‌ریم/كه‌لار

-1-
چى وا له‌مرۆڤه‌كان ده‌كات خۆیان بدۆرِێنن له‌تاو عه‌شق؟ ئایا جوانییه‌كى روكه‌شییه یان شتێكى جه‌وهه‌رى و رۆحییه؟ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌رِسته‌گه‌لێكى وه‌كو(بىَ تۆ ده‌مرم، سوتام له‌تاو عه‌شقت) هه‌موویان هیچ نین جگه له‌چه‌ند كه‌ف و كوڵێكى گه‌نجانه‌و خۆده‌رخستنێكى كۆمیدى.
هه‌موو شتێك لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات! نه‌خێر لێره‌وه ده‌ست پێناكات به‌ڵكو له‌پێنج شه‌مه‌یه‌كى پایزى بیست ساڵ به‌ر له‌ئێستاوه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و رۆژه‌ى هێمنى مه‌لا مه‌حمودى ماستفرۆش بۆیه‌كه‌م جار شكۆفه‌ى مه‌ستان پورى له‌پۆلى خۆیاندا بینى، ئه‌مه ده‌ركه‌وتنى سه‌ره‌تاى هه‌موو شتێك بوو، شكۆفه‌ى مه‌ستان پور ئه‌و كچه ئێرانییه‌ى له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یاندا ئه‌مدیو بوبوو، ئه‌و رۆژه یه‌كه‌م رۆژى په‌یوه‌ست بوونى بوو به‌كلاسه‌وه، له‌وانه‌یه وابزانیت ته‌نیا نیگایه‌ك به‌س بوو بۆ جێگیربوونى ئه‌وینى شكۆفه له‌دڵى هێمندا،
ئێستاش کە ئەمە بۆئێوە باس دەکەم، دواى چەندین ساڵ غوربەت و دورکەوتنەوە لەشوێنى یادەوەرى ئەم قردێلە سورە هەنوکە ئەو رۆژەم لەبیرە رۆحى مرۆڤێکى تێدافڕى، ئەو رۆژەم باش لەبیرە خەونء ئارەزوو و پێکەنینى کچۆڵەیەکى ناسکى تیا خەفەکرا، ئێستاش دواقیژەى ناسکە لەمێشکمدا سەدا دەداتەوە، رەنگە وابزانن ناسکە تەنیا کچێک بوو بەس و ئیتر کۆتایى پێهات، بەڵام من دەڵێم نەخێر خوشکء دایکء پورو کچەپورو هەموو کچێکى ئێرە هاوشێوەیەکى ناسکەیەء بەدەردى ناسکە دەچێت ئەگەر
