داوا له‌هه‌موو نوسه‌ران و ره‌خنه‌گران وئه‌دیبیان ده‌كه‌ین كه هه‌ر كه‌سه خوێندنه‌وه یان رانانێكى بۆ رۆمانى (گره‌وى به‌ختى هه‌ڵاڵه) عه‌تا نه‌هایى هه‌یه ده‌توانێت بینێرێت بۆئه‌وه‌ى له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا بڵاوى بكه‌ینه‌وه
له‌گه‌ڵ رێزدا
رانانى: سامان کەریم/کەلار
رۆمانى گرەوى بەختى هەڵاڵە نوێترین بەرهەمى نوسەر (عەتا نەهایى)یە، کە لەم ماوەیەدا لە 378 لاپەڕەدا لەلایەن چاپخانەى رەنج-ەوە چاپکراوە.
پاڵەوانى سەرەکى رۆمانەکە کچێک-ە بەناوى هەڵاڵە کە دواى چەندین کۆڕەوو راکردنء شار‌و دێ کردن لەگەڵ خوشکەکەىء هەردوو براکەیدا بەرەو سوید دەڕۆن، شێرزادیش کەکوڕە گەنجێکى پێشمەرگەیە، بەهۆى ئەوەى کەحەمەڕەشید ئاغاى باوکى هەڵاڵە زۆرى خۆش دەوێء حەزناکات بکوژرێت داوا لەهەڵاڵە دەکات بەشێوەیەکى رەمزى خۆى لێ مارە دەکات تاوەکو دەیگەیەنێتە سوید‌و دواتریش ئەگەر ویستى لێى جیاببێتەوە، بەڵام دواى سوربونى شێرزاد لەسەرئەوەى کەخۆشى دەوێء نایەوێت تەڵاقى بدات، خێزانێک پێکەوە دەنێنء منداڵێکیان دەبێت، بەڵام بەهۆى لێک تێنەگەشتنەوە ناچار لێک جیادەبنەوەو
