عه‌تا نه‌هایی:"نووسینی رۆمان پێویستی به بوونی تاكێكی ده‌رباز بوو له عه‌قڵی گشتی هه‌یه"
2007/12/31
خالید محه‌ممه‌دزاده
ره‌وتی رۆماننوسیی كوردی‌و ده‌ركه‌وته‌كانی، تایبه‌تمه‌ندی رۆمانی كوردی‌و پێناسه‌كانی، رۆمانی كوردی له ئێران‌و هه‌ولی رۆماننووسانی كورد له‌م لاته‌و زۆر باس‌و لێدوانی تایبه‌ت به رۆمان له دیدارێكی تایبه‌ت له گه‌ل عه‌تا نه‌هایی دیارترین رۆماننووسی كورد له كوردستانی ئێران. ئه‌و كه ئێستا نیشته‌جێی شاری بانه‌یه له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی دا چه‌ندین به‌رهه‌می نایابی خستوته ناو كتێبخانه‌ی كوردی كه ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی له نێوان ئه‌وو رۆماننوسانی دیكه پێك هێناوه:
كاك عه‌تا ئێوه ره‌وتی رۆمان نووسی له ناو كورددا بۆ كه‌ی ده‌گه‌رێننه‌وه‌و پێتان وایه له كام قۆناغ دایه كه ده‌توانین بلێین رۆمانی كوردی له دایك ده‌بێ؟
به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه پێویسته ئاماژه‌یه‌كی زۆر كورت به دوو راستی بكه‌م. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی كه چیرۆك و رۆمانی كوردیش وه‌ك هه‌موو به‌رهه‌مێكی ئهدهبیتری كوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند جوغرافیای سیاسی و وڵاتی جیاوازدا چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه، من ئاگادارییه‌كی تێر و ته‌سه‌لی مێژووییم له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان و كاتی نووسران و بڵاو بوونه‌وه‌یان نییه. دووهه‌م له‌به‌ر باری ناله‌باری زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌م وه‌ڵاتانه‌دا، ره‌نگه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه ساڵه‌ها پاش نووسرانیان بڵاو بووبێتنه‌وه، كه من و هه‌موو كه‌سێكی تر ناچارین له باری مێژووییه‌وه كات و ساڵی بڵاوبوونه‌وه‌یان، نه‌وه‌ك نووسینیان، ره‌چاو بگرین.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌نده‌ی كه من ئاگادار بم وێڕای ئه‌و قسانه كه له‌سه‌ر كتێبه‌كانی عه‌ره‌ب شه‌مۆ و نووسینه‌كانی جه‌میل سائیب و ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف و ... ده‌كردرێت، یه‌كه‌م كتێبێك كه بشێ پێی بگوترێت رۆمان، كتێبی پێشمه‌رگه‌ی ره‌حیم قازییه، كه له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌ستدا له باشووری كوردستان بڵاو بۆته‌وه. ژانی گه‌لی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وێرای ئه‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ر ساڵ و سه‌رده‌می نووسینی ده‌گوترێت له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتای زایینی بڵاو بۆته‌وه. ئێمه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆ رۆمان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڕوانین و، هه‌ر جۆره بیر و بۆچوونێكی جیاوازمان بۆ ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه ببێت، له باری مێژووی ئه‌ده‌به‌وه ئه‌م به‌رهه‌مانه و نووسه‌ره‌كانیان شه‌ره‌فی ده‌ستپێشخه‌رییان پێده‌به‌خشرێت. واته ناچارین له پێداچوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌دا پێشمه‌رگه و پاشان ژانی گه‌ل به سه‌ره‌تای رۆمانی كوردی، لانیكه‌م به زاراوه‌ی كرمانجی ناوه‌ڕاست، له قه‌ڵه‌م بده‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له روانگه‌ی به‌هاگه‌لی ئه‌ده‌بی و ته‌كنیكییه‌وه سه‌ره‌تای رۆمانی كوردی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ساڵی نووسین و بڵاوبوونه‌وه‌ی كامه به‌رهه‌م، ئه‌وه كارێكی سه‌خته. چیرۆك و به تایبه‌ت رۆمانیش وه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی تری ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه دیارده‌یه‌كی زیندووه كه له هه‌ر ساڵ و سه‌رده‌مێكدا قۆناغێك له قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێنێت. به‌رهه‌مێكی وه‌ك پێشمه‌رگه وێڕای ساده‌یی و ساكاری گێڕانه‌وه‌ی، نمایشی قۆناغی منداڵی رۆمانی كوردی ده‌كات. ژانی گه‌ڵ به‌رهه‌می قۆناغێكی تر و، ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرا و ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه رۆمانی كوردی لانیكه‌م له ساڵانی هه‌شتای زایینی به‌ملاوه، به سه‌رنجدان به‌و ئاڵ و گۆڕه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا روویانداوه، به‌سه‌رنجدان به ئاشنایی زیاتری نووسه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ به‌شێكی زیاتر له‌رۆمانی جیهانی و هه‌وڵ بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌شه، به سه‌رنجدان به پێشوازی زیاتری خه‌ڵك و خوێنه‌واران له‌م جۆره ئه‌ده‌به، ده‌بوو بكه‌وتایه‌ته قۆناغی گه‌نجی و بلووغهوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی لانیكه‌م له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا به‌ملاوه، وێڕای هه‌موو كێشه و گرفت و كاره‌سات و نهیامهتییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له هه‌موو بواره‌كاندا چالاكه‌و، فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردیش له‌م ساڵانه‌دا به نسبه‌ت ساڵانی له‌وه‌به‌ر له قۆناغێكی پڕ له گه‌شه و نهشهدا بووه. له‌م ساڵانه‌دا چیرۆكی كورتی كوردی وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیدی و سه‌رنجڕاكێشی ئه‌ده‌بی هاتۆته ئاراوه‌و، به‌رهه‌می چیرۆك نووسانی ئه‌م ساڵانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می نووسه‌رانی به‌ر له‌م مێژووه به‌گران به‌راورد ده‌كرێت. به‌ڵام به داخه‌وه رۆمانی ساڵانی هه‌شتا به به‌راورد له‌گه‌ڵ بواره‌كانی تری ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه‌ی كوردی رۆمانێكی سه‌ركه‌وتوو سه‌رنجڕاكێش نییه. ئه‌وه‌ی به ناوی رۆمان و به‌تایبه‌ت رۆمانی ریالیستی له‌م ده‌هه‌یه‌دا ده‌نووسرێت شتێكی ئه‌وتۆ به رۆمانی كوردی ده‌هه‌ی شه‌ست و حه‌فتا زیاد ناكات. له خۆوه نییه كه به‌شێك له نووسه‌رانی پاش راپه‌ڕین له باشووری كوردستان و، نووسه‌رانی رۆژهه‌لاتیش، به پێداگرییه‌وه خۆیان به‌میراتگری نووسه‌رانی به‌رله راپه‌رین و، به‌رهه‌مه‌كانیشیان له ده‌وامه‌ی رۆمانی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا نازانن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار به شه‌رمه‌وه یان به ئاشكرا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانی كوردی به‌م ده پازده ساڵه‌ی رابوردوو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هێندێ پێیان وایه كورد رومانی نییه‌و ئه‌وه‌ی ناو نراوه رومانی كوردی له راستییه‌وه دووره. پێم خوشه رای ئێوه وه‌ك رومان نووسێك بزانم. رومانی كوردی لای ئێوه ده‌بێ هه‌ڵگری چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێ؟
رۆمان ره‌وایه‌تی داستانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه قۆناغی ژیانی گوندی و به‌هاگه‌لی نه‌ریتی، به‌ره‌و قۆناغی ژیانێكی شاری و به‌هاگه‌لی تازه و مۆدێڕن تێده‌په‌ڕێنێت. رۆمان ره‌وایه‌تی داستانی سه‌رده‌مێكی تازه‌یه له ژیان و بیر و ئه‌ندێشه و شێوه روانینی مرۆڤ بۆ خۆی و كۆمه‌ڵگه و سروشت. رۆمان ره‌وایه‌تی داستانی مرۆڤی پڕ كێشه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. ئه‌وانه‌ی كه به هۆی خوێندنه‌وه و نرخاندنی كۆی رۆمانه كوردییه‌كان گه‌یشتبێتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه كورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه رۆمانی باش بنووسێت، ئه‌وه بۆچوون و قه‌ناعه‌تێكی شه‌خسییه و ئازادن له ده‌ربڕینیدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان وابێت كورد به هۆی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت زمانیشیهوه ناتوانێت رۆمانی ببێت و، له‌م كۆمه‌ڵگه‌دا ئیمكانی نووسینی رۆمان نییه، ئه‌وه به بۆچوونی من بیرێكی چه‌وت و هه‌ڵه‌یه.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌مه‌رجی بوونی نووسه‌ری وشیار و داهێنه‌ر كه خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌كی سه‌رده‌میانه بێت، زۆرترین مه‌جالی بۆ نووسینی رۆمانی سه‌ركه‌وتوو سه‌رنجڕاكێش هه‌یه. ئه‌م مه‌جاله بێگومان له بارودۆخی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆی ئه‌و كێشه و گرفت و كاره‌ساتانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه نه‌تیجه و ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و چاره‌نووسسازی نێوان دوو جۆره بیر و ئه‌ندێشه و شێوه ژیان و به‌ها و بایه‌خی نه‌ریتی و مۆدێڕنن. من نایشارمه‌وه كه نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد به گشتی وه‌ك وشیارترین تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هێشتا به تێر و ته‌سه‌لی له فكر و فه‌رهه‌نگی نه‌ریتی و چه‌قبه‌ستووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دانه‌بڕاوه‌و، وێڕای زۆر بانگه‌شه و چاووڕاو، هێشتا زهن و زمانێكی مۆدێڕن و سه‌رده‌میانه‌ی نییه. من نایشارمه‌وه كه نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد به‌گشتی هێشتا مرۆڤێكی به‌رزه‌خی نێوان دوو دنیا و دوو دنیابینی نه‌ریتی و مۆدێڕنه‌و، كورد گوته‌نی هێشتا به ته‌واوه‌تی به لایه‌كدا نه‌كه‌وتووه. رۆمانی كوردی له باشترین نموونهكانیشیدا نیشانه‌كانی ئه‌م واقیعه‌ی به زه‌قی پێوه دیاره. به بڕوای من، باشترین نموونه‌كانی رۆمانی كوردی هێشتا له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی رۆمانی مۆدێڕن، نێوانی زۆره. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه بگوترێت كورد رۆمانی نییه. من پێشتریش گوتم كه رۆمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی زیندوو بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی بلووغ پێۆیستی به كۆمه‌ڵێك زه‌مینه‌ی له باری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی هه‌یه. پێویستی به ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی نووسه‌رانێك هه‌یه كه خاوه‌نی زهنێكی مۆدێڕن و سه‌رده‌مییانه بن. وشیارییه‌كی تێر و ته‌واویان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه و مرۆڤی ده‌وروبه‌ریان ببێت و له ئێستا باشتر توانا و قابلییهتهكانی ئه‌م ژانره ره‌وایه‌تییه و ستاندارده‌كانی رۆمانی مۆدێڕن بناسن. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه تۆ ده‌ته‌وێ بۆ رۆمانی باشی كوردی له زاری منی ببیستی گه‌لێك زۆرن و له نووسه‌رێكه‌وه بۆ نووسهرێكیترو، له جۆرێكی تایبه‌تی رۆمانه‌وه بۆ جۆرێكی تایبه‌تی تر، جیاوازن.
من له‌م مه‌جاله كورته‌دا ته‌نیا ده‌توانم سهرهكیترینی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له چه‌ند داڵغهیهكدا كورت بكه‌مه‌وه، كه پێموایه نووسه‌ری كورد ده‌بێ ئه‌و داڵغانهی ببێت و خوێنه‌رانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و داڵغانه له به‌رهه‌مه‌كانیدا ببینن. یه‌كێك له‌و داڵغانه به‌لای منه‌وه دانه‌بڕانه له واقیع. هه‌روه‌ها كه زۆرجار گوتوومه ئه‌مه به‌مانای نووسینی رۆمانی واقیع نوێن و ریالیستی به مانا قوتابخانهییهكهی نییه. واقیع به‌لای منه‌وه هه‌موو ئه‌و رووداو و كاره‌ساتانه نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینی نووسه‌ر و له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا روو ده‌ده‌ن. به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و رووداو و كارهساتانهشن كه به پێی لۆژیكه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و به تایبه‌ت فه‌رهه‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئیمكانی روودانیان هه‌یه. واقیع به‌لای منه‌وه دوو رووپه‌ڕی عه‌ینی و زهنی، به‌رهه‌ست و نابه‌رهه‌ستی هه‌یه. جگه له رووداو و كاره‌ساته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، خه‌ون و خولیا و فانتازیه تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی و ههنووكهییهكانیش ده‌گرێته‌وه. من پێموایه رۆمانی كوردی به گشتی و ته‌نانه‌ت (به‌تایبه‌ت) له نموونه ریالیستیهكانیشدا له‌م واقیعه دابڕاوه. زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و رووداو و كاره‌ساته‌كانی ناو رۆمانی كوردی كه‌سایه‌تی و رووداو و كاره‌ساتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نیین. یان كه‌سایه‌تی ته‌خت و تاك رهههندو، رووداوی رووكهشیین، یان كه‌سایه‌تی خێر و شه‌ڕیی شێوه ئه‌فسانه‌یین، كه له ناخی كه‌لتوورێكی كۆن و نه‌ریتییه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ر. داڵغهیهكیتری نووسه‌ر، یان تایبهتمهندییهكیتری رۆمانی نوێی كوردی، ده‌بێ ئاوڕدانه‌وه بێت له زهنی مرۆڤ و، كێشه و گرفته زهنییهكانی مرۆڤ. به راشكاوی ده‌یڵێم نموونه‌ی ئه‌و رۆمانانه كه ئاوڕیان له بابه‌ته زهنییهكان و كێشه زهنییهكانی مرۆڤی كورد دابێته‌وه ئێجگار كه‌من. ئه‌م بۆشاییه له هه‌ندێك رۆمان‌دا به وڕینه‌ی شێوه فه‌یله‌سووفانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه، كه ته‌نیا خوێنه‌ری نه‌شاره‌زا به رۆمانی نوێ، رازی ده‌كات. داڵغه و تایبهتمهندییهكیتر به‌لای منه‌وه كه‌شفی فه‌زاگه‌لی تازه‌ی داستانی و شێوازگه‌لی نوێی گێڕانه‌وه‌یه. داهێنانی شێوازی نوێی گێڕانه‌وه، ته‌نیا یارییه‌كی بێ سوودی فۆڕمی نییه. هه‌روه‌ها كه فۆڕمیش به ته‌نیا گه‌مه‌یه‌كی ستاتیكی نییه. زۆرجار گوتوومه‌و نووسیومه، فۆڕم و شێوازی گێڕانه‌وه نمایشی دید و دنیابینی نووسه‌رو، چۆنییه‌تی رۆوانینی بۆ مرۆڤ و رووداو و كاره‌ساته‌كان ده‌كات. فۆڕم به‌شێكه له په‌یامی نووسه‌ر و رۆمانه‌كه‌ی. په‌نجه‌ره‌یه‌كه به‌ره‌و هزر و هه‌ست و شعووری نووسه‌ر.
داڵغهیهكیتری نووسه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری رۆمانی نوێ، به‌لای منه‌وه به‌هادانه به زمان. به‌ها و گرنگی دان به زمان له لای زۆربه‌ی نوووسهرانی ئێمه له نووسینی كوردی په‌تی و داڕشتنی وه‌سفی و، هه‌ندێك جاریش قسه‌ی زله زله‌ی شێوه فه‌لسه‌فیدا كورت ده‌كرێته‌وه. زمانی زۆربه‌ی رۆمانه كوردییه‌كان زمانی نووسه‌ره. زمانێك كه نووسه‌ر شێعریشی پێ ده‌نووسێت، وتاریشی پێ ده‌نووسێت، ره‌نگه ستوونی رۆژنامهیهكیشی پێ بنووسێ و، ره‌نگه بابه‌تێكی فكری یان زانستیشی پێ وه‌ربگێڕێته‌وه. به‌ها و گرنگیدان به زمان به مانای كه‌شفی توانا و قابلییه‌ته شاراوه‌كانی زمانه. به مانای ورد بوونه‌وه‌یه له شێوه ئاخاوتنی خه‌ڵكانی سه‌ر به چین و توێژ و پیشه و پێگه جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌مانای كه‌شف و دۆزینه‌وه‌ی زمانی داستانییه. زمانێكی جیاواز له زمانی شێعر و وتار و رۆژنامه‌گه‌ری و ... نووسه‌ری كورد و رۆمانی نوێی كوردی، ده‌بێ گه‌لێك داڵغه و تایبه‌تمه‌ندی تریشیان ببێت كه به داخه‌وه له‌م مه‌جاله كورته‌دا ناوبرده ناكرێن.
ده‌وری ئه‌دیبانی كوردی ئێران له رومان دا چون ده‌بینی، ئه‌مه به سه‌رنجدان به‌وه كه له سالانی رابردوودا زۆر رۆمان چاپ كراون‌و هاتوونه‌ته بازاره‌وه؟
هه‌روا كه ده‌زانن ته‌مه‌نی نووسین و مه‌جالی بڵاوكردنه‌وه له كوردستانی ئێران ئێجگار كه‌م و كورته. به‌ڵام له‌م ماوه كه‌م و كورته‌شدا، وێڕای زۆر كه‌ند و كۆسپ و گیر و گرفت و بێئیمكاناتی بۆ نووسین و بڵاو كردنه‌وه، له بوارێكی ئه‌ده‌بی وه‌ك رۆمان كه به داخه‌وه ئێمه هیچ پێشینهیهكمان نه‌بووه، كارێكی تا راده‌یه‌ك باش كراوه. له باری چه‌ندییه‌وه من به وردی ژماره‌ی ئه‌و رۆمانانه‌م له بیر نییه كه له‌م ده پازده ساڵه‌ی رابوردوودا له كوردستانی ئێران و به قه‌ڵه‌می نووسه‌ری كوردی ئه‌م به‌شه نووسراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌م چاك له بیره كه له باری چۆنییه‌وه ئاستی زۆربه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆمانه مه‌ودایه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌ون و خۆزگه‌ی كه‌سێكی وه‌ك من بۆ رۆمانی كوردی هه‌یه. بێگومان ئه‌مه به مانای پێشێل كردنی ئازایه‌تی و جه‌ساره‌ت و هه‌وڵی نووسه‌ره‌كانیان نییه. من پێشتریش گوتم بێجگه له كار و به‌رهه‌مه شاز و ریزپهڕهكان، كه به داخه‌وه نموونه‌یان زۆر كه‌مه، كۆی رۆمانی كوردی له‌م به‌شه له كوردستان، وه‌ك به‌رهه‌می قۆناغی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی لێك ده‌ده‌مه‌وه و ده‌یخوێنمه‌وه. له‌م قۆناغه‌دا ئێمه نووسهرانێكمان هه‌یه وه‌ك كاك فه‌تاح ئه‌میری به سێ رۆمانی بڵاو كراوه‌وه، شارام قه‌وامی به‌دوو رۆمانی بڵاو كراوه‌وه، حسێن شێربه‌گی، فه‌روخ نیعمه‌ت پوور، عومه‌ر مه‌ولوودی، نه‌سرین جه‌عفه‌ری، زینه‌ب یوسفی و ... به رۆمانێكه‌وه كه وێڕای جیاوازی جۆری كار كردن و توانای به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌ر كامه‌یان به‌شێك له‌و رێگه‌یان بڕیوه كه ده‌بوا بیبڕن. ته‌جره‌به و ئه‌زموونێكیان پشت سه‌ر ناوه كه ده‌بوا بینێن. من له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێوه‌دا ناكه‌ومه مه‌یدانی هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنی ئه‌م تهجرهبانهو، ئه‌م كاره بۆ كات و شوێنێكی شیاوتر داده‌نێم. ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه نووسه‌ری كورد له كوردستانی ئێران، وێڕای ته‌نگه‌ژه و گرفت و بێ ئیمكاناتییهكان، فرسه‌تی نووسینی رۆمانی زۆر باشتر و نوێتر و سه‌ركه‌وتووتری هه‌یه. بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی له كوردستانی ئێران و، كۆی ئه‌و رووداو و گۆڕانكارییانه كه له پاش شۆڕشی ساڵی 57ه‌وه كاری كردۆته سه‌ر شێوه‌ی ژیان و فكر و فه‌رهه‌نگ و ستاتیكی مرۆڤی كورد، كاریگه‌ری زمانی فارسی و فه‌رهه‌نگی ئێرانی و، ده‌ستڕه‌سی به كتێبخانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی فارسی و به هۆی ئه‌م كتێبخانه‌وه ئاگاداری له فكر و فه‌رهه‌نگ و به تایبه‌ت ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی جیهانی و، له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا نزیكیه‌كی راسته‌وخۆ له رۆمانی هاوچه‌رخی ئێرانی كه له‌م ساڵانه‌دا به قۆناغێكی باش و گه‌شه سهندوودا تێده‌په‌ڕێت ...
هه‌موو ئه‌مانه، به‌مه‌رجی بوونی نووسه‌ری داهێنه‌ر و جیدی و ماندوویی نه‌ناس، یارمه‌تی ده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆمانی كوردی له كوردستانی ئێران ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ببێت و، كاریگه‌ریه‌كی جیدی له سه‌ر رۆمانی به‌شه‌كانی تریش دابنێت.
وه‌ك رۆماننوسێك چون ده‌روانیته كاره‌كانی "پێشمه‌رگه"و"پێكه‌نینی گه‌دا" ئه‌مانه چ جێگایه‌كیان له ئه‌ده‌بی كوردی له ئێران دا هه‌یه؟
پێموابێت له به‌شه‌كانی پێشودا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م به كورتی دابێته‌وه. ئه‌م دوو به‌رهه‌مه به‌شێكن له مێژووی ئه‌ده‌بی داستانی ئێمه. ئه‌گه‌رچی من پێموانییه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌و تۆیان له‌سه‌ر چیرۆك و رۆمانی كوردی له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا بووبێت و، پێشم وانییه له باری ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه پتانسیهلێكی ئه‌و تۆیان بۆ كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر چیرۆك و رۆمانی ئه‌م سه‌رده‌مه ببێت.
ئه‌ی هۆی چیه كورد كهمتربایهخی به هۆنه‌ری روماننووسی داوه؟
گه‌لێك هۆی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بۆ ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه له ئارادایه. رۆمان، هه‌روا كه گوتم، ژانری ئه‌ده‌بی و ره‌وایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم پێشكه‌وتوو، لانیكه‌م له حاڵی تێپه‌ڕیندایه. ژانری ئه‌ده‌بی و ره‌وایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه كه وێڕای دواكهوتووییهكانی، به‌شێك بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له باری مێژوویی و زه‌مانییه‌وه به‌شێك بێت له‌م سه‌رده‌مه كه سه‌رده‌می مۆدێڕنه. كێشه و گرفته‌كانی كێشه و گرفتی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت . قه‌یرانه‌كانی قه‌یرانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت.
نووسینی رۆمان پێویستی به بوونی تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. تاكێكی ده‌رباز بوو له عه‌قڵی گشتی. له نه‌ریت و به‌ها و بایه‌خه چه‌سپاوه نه‌ریتییه‌كان. تاكێكی وشیار كه ئه‌گه‌رچی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتوو و فه‌رهه‌نگێكی نه‌ریتیشدا بژی، به‌ڵام رۆڵه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی و خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی نوێ و مۆدێڕن بێت. نووسینی رۆمان پێویستی به كۆی خوێنه‌رانێك هه‌یه كه بیانه‌وێ خۆیان و ژیانی خۆیان و رووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان له چاوی تاكێكی رۆشنبیره‌وه بخوێننه‌وه و ببیننه‌وه. جگه له مانه‌ش، نووسینی رۆمان پێویستی به نووسه‌رێكی پشوو درێژ و ژیانێكی شێوه سه‌قامگیر و داسهكناو هه‌یه. رۆمان به پێچه‌وانه‌ی شێعر به سه‌ر پشتی وهڵاخهوه نانووسرێت. ره‌نگه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا هاوبۆچوون بن كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم تا ئێستاش، لانیكه‌م تا بیست سی ساڵ له‌مه‌و پێش، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گوندی ئێجگار داخراو بووه. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به بێ چینی ناوینی شاری، كه رۆمان به بوونی چالاكانه‌ی چینێكی وه‌ها گه‌شه ده‌كات. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وێڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشان و بزاڤه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی سه‌د ساڵی رابوردوو، تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتییه كه دام و ده‌زگا نه‌ریتییه‌كان ره‌نگرێژی بۆ ژیانی ده‌كه‌ن و، به‌ها و بایه‌خه نه‌ریتییه‌كان تیایدا به‌ها و بایه‌خی زاڵن. ئه‌م كۆمه‌ڵگه ده‌مێكه نییه كه ورده ورده چینی ناوین تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌و، به‌حاسته‌م چاوی به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی كراوه‌ته‌وه‌و، سووكه وشیارییه‌كی شه‌رمنی به‌رامبه‌ر به قه‌یران و كێشه و گرفته تازه‌كانی په‌یدا كردووه‌و، له به‌ها و بایه‌خه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی گه‌یشتووه. ئه‌م كۆمه‌ڵگه تا ئێستاش به گران _ زۆر به‌گران _ مل به سه‌رهه‌ڵدانی تاكه‌كان ده‌دات. تاكێك به بیر و بۆچوون و عه‌قلی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه. تاكێك به ستاتیك و شێوه‌ی ژیانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه. تاكێك به ده‌نگ و زمانی تایبه‌ت به خۆیه‌وه.
نووسینی رۆمان پێویستی به سه‌رهه‌ڵدانی تاك و ده‌نگ و زمانی تاكه‌كان هه‌یه. زمانی كوردی بۆ نووسینی رۆمانی نوێ پێۆیستی به كراژه فڕێدان هه‌یه. پێویستی به پێشكه‌وتن هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه و، زۆر شتی‌تریش، به‌شێكن له هۆكاره‌كانی گرنگی نه‌دانی كۆمه‌ڵگه به رۆمان. گرنگی نه‌دانی كۆمه‌ڵگه به ره‌وایه‌تێكی جیاواز له به‌یت و ئه‌فسانه‌و حه‌قایه‌ت.
بینه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆت ئێستا رۆمانی تازه چیت به ده‌سته‌وه؟
من پاش ته‌واو بوونی رۆمانی «باڵنده‌كانی ده‌م با» ده‌ستم كرد به نووسینی رۆمانێك به ناوی «كتێبی سێزده‌هه‌م». قورسی بابه‌ته‌كه و هه‌ستیاری له ڕاده به‌ده‌رم به‌رامبه‌ر به‌م رۆمانه تا ئێستا نه‌یانهێشتووه وه‌ك كارێكی ته‌واو بوو ناوی لێ ببه‌م و هه‌ر جارێك كه ویستبێتم به ناشرێكی بسپێرم، دوو رۆژ دوایی په‌شیمان بوومه‌ته‌وه. ره‌نگه چاپ و بڵاوكردنهوهیم دانابێت بۆ كاتێك كه پێموابێت كتێبه‌كه‌ی تێدا قوربانی ناكرێت.
هه‌روه‌ها له پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات، رۆمانێكیترم نووسیوه به ناوی «گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه». ئه‌م رۆمانه چیرۆكی ژیانی ژنێكی كورده كه به‌شێك له رووداوه‌كانی له كوردستان (له شاخ) و به‌شێكیان له ئورووپا ( له سوید) روو ده‌ده‌ن. ئه‌م رۆمانه‌ش شه‌ش حه‌وت مانگه ته‌واو بووه و هیچ كارێكی له لای من نه‌ماوه. چه‌ند به‌شێك له‌م رۆمانه‌م له چه‌ند كۆڕ، له شاره‌كانی سه‌قز و سنه، خوێندۆته‌وه و به‌ته‌مام له‌م مانگه‌دا بینێرم بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چاپ كردن. ئه‌گه‌رچی زۆر به هه‌ویا نیم بتوانم مۆڵه‌تی چاپ كردنی ئه‌م رۆمانه له ئێران وه‌ربگرم، به‌ڵام بڕیارم داوه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ بده‌م كه بۆ یه‌كه‌مجار لێره بڵاوی بكه‌مه‌وه و، له‌مه زیاتر قه‌رزداری خوێنه‌رانی ئێره نه‌بم.
فه‌زای ئێران تا چ راده‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ كاری ئه‌ده‌بی؟ ئایا ئێوه له ئێران دا كێشه‌ی چاپ‌و بلاوكردنهوهتان نییه؟
به‌نسبه‌ت به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌وه پێویسته بڵێم ئێمه له سه‌ختترین بارودۆخی سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیشدا ده‌ستمان به كار كردووه. له ساڵانی كۆتایی ده‌هه‌ی شه‌ست و سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی حه‌فتادا روانینی ده‌سه‌ڵات بۆ كاری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی، روانینێكی زور زیاتر له ئێستا سیاسی و ئه‌منییه‌تی بوو. ئه‌و ده‌مه جگه له گۆڤاری ئاوێنه، كه جار وبار ژماره‌یه‌كی لێ ده‌رده‌چوو، ته‌نیا گۆڤاری سروه به‌رده‌وام بڵاو ده‌كرایه‌وه. دیاره ئه‌ویش زۆرتر ئاوڕی له بابه‌ته كۆن و فۆلكلۆرییه‌كان ده‌دایه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی تازه و هاوچه‌رخ نه‌ده‌گونجا. به‌و حاڵه‌ش ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان كرابێ له‌و گۆڤاره و پاشان له گۆڤاره كوردییه‌كانی ئه‌و ده‌مه‌ی سوید كارمان بڵاو كردۆته‌وه. چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كتێبه‌كانمان له‌و ساڵانه‌دا و، دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بیه‌كان گوڕ و تینێكی باشی به نسبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌وه به فه‌زا فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیه‌كه دا. گۆڕانی بهكاوهخۆی كه‌ش و هه‌وای سیاسی له ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی حه‌فتا و هاتنه سه‌ر كاری رفۆرمیستهكان له ساڵانی ناوه‌ڕاستی ئه‌و ده‌هه‌یه، تا راده‌یه‌كی كه‌م ئیمكانی كار و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رفراوانتر كرد. له‌م ساڵانه‌دا هه‌ندێك گۆڤار و كتێب چاپ و بڵاو كرانه‌وه‌و، گه‌لێك كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی گیرا و، زۆر كه‌سی خوێنه‌واری گه‌نج و به توانا له بواره جیاوازه‌كاندا ده‌ركه‌وتن. بهڵُام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابوردوودا به‌ره به‌ره ئه‌و مه‌جالانه به‌رته‌سكتر بوونه‌ته‌وه و، ئه‌م ره‌وته به داخه‌وه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی داناوه.
وێڕای ئه‌وه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌ست ده‌كه‌م خه‌ڵك و خوێنهوارانیش به نسبه‌ت كتێب و رۆژنامه و خوێندن و خوێندنه‌وه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بوون. بێگومان ئه‌م گوشاره و، كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵك و خوێنه‌واران به‌رامبه‌ر به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی نووسه‌ران بۆ چاپی به‌رهه‌مه‌كانیان روویان كردۆته رۆژنامه و گۆڤار و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی باشووری كوردستان.
ئه‌م دیارده وێڕای زه‌رووره‌ت و سوود و قازانجی زۆری بۆ گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری كوردی، به نسبه‌ت كوردستانی ئێرانه‌وه تا راده‌یه‌ك مه‌ترسیداره. من زۆر جار و له زۆر شوێن له ترسناكی ئه‌م دیارده‌یه، كه پشت هه‌ڵكردنی نووسه‌رانه له فه‌زا فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی ئێره و، كه‌مته‌رخه‌می و بێ مه‌بالاتی خه‌ڵك و خوێنه‌رانیشه به‌رامبه‌ر به كتێبی كوردی و، هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی، دواوم.
بوونی كلاسه‌كانی روماننوسی له ئێران كه بۆ خۆشت له كردنه‌وه‌ی هێندێكیان دا به‌شداری تا چه‌نده ته‌ئسیری هه‌یه له شكل گرتنی رۆماننوسو روماننووسی دا؟
زۆر به داخه‌وه تا ئێستا هیچ كه‌لاس و ڤۆرك شاپێك نه‌وه‌ك بۆ رۆمان به‌ڵكوو بۆ شێعر و چیرۆكیش نییه. له ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ده‌بیه‌كاندا جاروبار شێعر و چیرۆك ده‌خوێندرێته‌وه و، له چه‌ند فستیڤاڵێكی وه‌ك فستیڤاڵی ساڵانه‌ی چیرۆك له شاری بانه، به‌رهه‌می گه‌نجه‌كان به ره‌خنه و لێكۆڵَینهوهوه پێشكه‌ش ده‌كرێت. بێگومان ئه‌م هه‌وڵه ده‌گمه‌نانه وه‌ڵامی زه‌رووره‌تی بوونی كه‌لاس و به تایبه‌ت ڤۆرك شاپی ئه‌ده‌بییان پێ ناسڕدرێته‌وه. من تا پارێكه له بانه و جاروباریش له هه‌ندێك شاری دیكه‌ی كوردستان به‌شێوه‌ی مه‌حفه‌لی له‌گه‌ڵ هاوڕێ نووسه‌ره گه‌نجه‌كاندا داده‌نیشتم و جه‌مع خوێنی چیرۆكمان ده‌كرد. جاروباریش له هه‌ندێك شار كۆڕم بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك ده‌گرت. ساڵی پار بۆ یه‌كه‌م جار دوو كۆڕم له دوو شاری سه‌قز و سنه بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانیش گرت و به هیوام ئه‌و كاره درێژه پێ بده‌م.
به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له شاری سنه و به‌هیمه‌تی رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆما بۆ فیركاری زمانی كوردی ڤۆرك شاپێكمان بۆ چیرۆكی كوردی كردۆته‌وه. ئه‌م ڤۆرك شاپه به به‌شداری نزیكه‌ی سی كه‌س له گه‌نجان و چیرۆك نووسانی شاری سنه به‌رێوه ده‌چێت. تا ئێستا دوو مانگ و هه‌ر مانگه‌ی دوو دانیشتنی دوور و درێژمان بووه و هیوادارم بتوانین ئه‌م ئه‌زموونه زۆر پێویسته بۆ شارهكانیتری كوردستانیش بگوێزینه‌وه. هیوادارم بتوانین له شاره‌كانی تری كوردستانیش ڤۆرك شاپی له‌م شێوه بكه‌ینه‌وه. من دڵنیام ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه‌ی كوردی به گشتی و، چیرۆك و رۆمان به تایبه‌ت، له‌م كات و هه‌لومه‌رجه‌دا له هه‌میشه زیاتر پێویستی به‌كاری فێر كاری و هه‌وڵی له شێوه‌ی ڤۆرك شاپ و جه‌مع خوێنی ره‌خنه‌گرانه هه‌یه. ئه‌م جۆره كاركردنه له فه‌زای فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی فارسی‌دا ته‌جره‌به‌یه‌كی ده‌یان ساڵه و سه‌ركه‌وتووه كه به داخه‌وه ئێمه‌ی كورد له‌هیچ شوێنێكی كوردستان ئاوڕی جیدیمان لێ نه‌داوه‌ته‌وه.
روماننووسی له باشووری كوردستان چ گاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له سه‌ر رۆمان نووسی كوردستانی ئێران؟
رۆمان و جۆر و شێوازی گه‌شه سه‌ندنی رۆمان، زۆر به جیدی له ژێر كاریگه‌ری بارودۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت ئابووری ئه‌و وڵاته‌دایه كه تێیدا ده‌نووسرێت. باشووری كوردستان بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ره‌نگڕێژی بۆ داڵغه ئه‌ده‌بی و داستانییه‌كانی نووسه‌رانی ده‌كات. ئه‌و باردۆخه تا راده‌یه‌كی زۆر جیاوازه له بارودۆخێك كه ئێمه تێیدا ده‌ژین. كه‌واته به بڕوای من هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه داڵغه‌ی ئه‌ده‌بی و داستانی و، شێوازی كار كردنی نووسه‌رانی باشووری كوردستان كوتومت بگوێزرێته‌وه بۆ ئه‌م به‌شه له كوردستان. كارێك كه به‌شێك له شاعیران و نووسه‌رانی گه‌نج له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی كار كردنیاندا دهیانكردو، ئیستا ورده‌ورده له‌وه گه‌یشتوون كه جیهانێكی داستانی به‌رفراوانتر بۆ كاریگه‌ری لێ وه‌رگرتن هه‌یه. ئه‌م گوتنه‌ی من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به مانای دابڕنی ئه‌ده‌ب و به تایبه‌ت ئه‌ده‌بی داستانی ئه‌م دوو به‌شه له كوردستان، له یه‌كتر نییه. جیاوازی بارودۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌م دوو به‌شه‌و، له هه‌موو بهشهكانیتری كوردستان، به بڕوای من فرسه‌تێكی زێڕینه بۆ داهێنانی ئه‌ده‌بی و داستانی جیاواز و، كه‌شف و دۆزینه‌وه‌ی زمان و شێوازگه‌لی ره‌وایه‌تی تازه. فرسه‌تێكه بۆ ره‌نگامه كردنی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می داستانی. فرسه‌تێكه بۆ ده‌ركه‌وتنی بیر و را و بۆچوون و ده‌نگ و زمانی داستانی جیاواز و ره‌نگامه. به بڕوای من ته‌نیا له وه‌ها كاتێكدایه كه ئه‌م به‌شه جیاوازانه‌ی ئه‌ده‌ب و، داهێنانی ئه‌م پارچه جیاوازانه‌ی كوردستان، ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤ و پێویست له سه‌ر یه‌كتر دابنێن.
ئه‌ی چون ده‌روانیته ئه‌و رۆمانانه‌ی كه تا ئێستا له باشووردا بلاوكراونه‌ته‌وه؟
ئه‌و رۆمانانه كه لانیكه‌م له ماوه‌ی ئه‌م ده پازده ساڵه‌ی پاش راپه‌ڕین نووسراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌موویان له یه‌ك ئاستدا نین، كه كه‌سێكی وه‌ك من بتوانێت به‌چه‌ند رسته‌ی كورت بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌موویان ده‌رببڕێت.
له‌م ماوه‌دا ده‌یان رۆمان، به قه‌ڵه‌می چه‌ندان نووسه‌ر، به تواناگه‌لی جیاوازه‌وه نووسراون و بڵاو بوونه‌ته‌وه. دیاره زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه كاری ئاسایی و نووسینی گوله‌كه و كورته باڵان. به‌ڵام به‌شێكی كه‌میشیان، له قه‌واره‌ی رۆمانی كوردیدا، كاری زۆر باش و سه‌رنج راكێشن. هه‌روه‌ها نیشانه‌ی پێگه‌یشتن و پێشكه‌وتوویی نووسه‌ره‌كانیان به ئاشكرا پێوه دیاره. من له تازه‌ترین وتووێژمدا له گه‌ڵ یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی لای خۆمان گوتوومه سێ ره‌خنه‌ی سه‌ره‌كیم له رۆمان نووسان و سه‌رجه‌می رۆمانی كوردی، به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان هه‌یه.
یه‌كه‌میان ره‌خنه له دنیا بینی و شێوه‌ی روانینی خێر و شه‌ڕیی ئه‌و نووسه‌ر و به‌رهه‌مانه‌یه بۆ مرۆڤ و رووداو و كاره‌ساته‌كان. روانینی زاڵی نووسه‌ر و رۆمانی كوردی به تایبه‌ت له باشووری كوردستان، به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ و رووداوه‌كان، رۆانینێكی قهزاوهتكارانهی قه‌تعی و خێر و شه‌ڕییه. روانینێك كه سه‌رچاوه‌ی له فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كۆن و نهریتیماندایه.
ره‌خنه‌ی دووهه‌مم ره‌خنه له زمانی به‌رهه‌مه‌كانه. له زۆربه‌ی رۆمانی كوردیدا، نه‌وه‌ك هه‌ر زمانی زاڵ، به‌ڵكوو تاقانه زمانی ئاماده له گێڕانه‌وه‌كاندا، زمانی نووسه‌ره. زمانێكی وه‌سفی و له هه‌ندێك به‌رهه‌مدا نه‌ریتی كه مه‌جالی خۆ ده‌رخستن به زهن و زمانی كه‌سانیتر، به تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كانی رۆمان، كه سه‌ر به چین و توێژه فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت پیشه‌ییه جیاوازه‌كان بن، نادات.
رهخنهیهكیتر گرنگی دانی زیاده له حه‌دی ئه‌و نووسه‌ر و رۆمانانه‌یه به‌چی گوتن و مانا و په‌یام و، له هه‌مان كاتدا پشت گوێ خستنی بابه‌تی چۆن گوتن و فۆڕم و شێواز و ساختاری گێڕانهوهكانه.
ئه‌مه باسێكی دوور و درێژه كه من له شوێنی‌تر لێی دواوم. لێره‌دا رێگه‌م بده ته‌نیا ئه‌وه دووباره بكه‌مه كه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی تێر و ته‌واو به‌م پرسیاره پێۆیستی به‌خوێندنه‌وه و ئانالیز و لێگۆڵینه‌وه له یه‌كه یه‌كه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، یان به‌رهه‌می یه‌كه یه‌كه‌ی نووسه‌ره‌كان هه‌یه.

سه‌رچاوه: بۆ رۆژهه‌ڵات
نوشته شده توسط سامان کەریم در ساعت 11:34 |
موضوع : چاوپێکەوتن
|
|